ئیسپانیا

مێندی و سیبایۆس نزیکن لە گەڕانەوە

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەتوانێت لە ماوەیەکی نزیک سوود لە هەردوو یاریزانی یانەکەی فێرلاند مێندی دانی سیبایۆس ببینێت.

فێرلان مێندی و دانی سیبایۆس هەردوو یاریزانەکەی مێرنگی، بەهۆی پێکانەوە لە دەستپێکی وەرزی نوێ بەشداری هیچ یارییەکیان نەکردووە. رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە چاکبوونەوەی هەردوو یاریزانەکە بە پێی پلان بەڕێوەدەچێت و ئەو دوو یاریزانە نزیکن لە گەڕانەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرەڕای ئەوەی هەفتەی داهاتوو وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دەست پێدەکاتەوە، بەڵام ئانچێلۆتی راهێنەری یانە شاهانەکە، نایەوێت پەلە بکات لە گەڕانەوەی ئەو دوو یاریزانەی.

ریال مەدرید چوار شەممەی هەفتەی داهاتوو لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانتیەکە، میوانداری یانەی یۆنیەن بەرلینی ئەڵمانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button