ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

بەهێزترین پێکهاتەی پرێمەرلیگ بەپێی ڤیدیۆگەیمی EA Sports FC 24

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە لە 29ی ئەم مانگە ڤیدیۆگەیمی EA Sports FC 24 بکەوێتە بازاڕەکان، لە سەرتاسەری جیهان گەیمەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی یارییەکەن.

یارییەکە پێشتر بە ناوی FIFA بڵاودەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ یەکەمجارە کۆمپانیای EA بە تەنیا و بەبێ هاوبەشی لەگەڵ فیفا، ڤیدیۆگەیمەکە بڵاودەکاتەوە، هەر بەو هۆیەش ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ EA Sports FC.

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەر لە بڵاوبوونەوەی یارییەکە، کۆمپانیاکە ئاستی یاریزانەکانی لە یارییەکەدا بڵاوکردەوە.

ڤیدیۆگەیمی EA Sports FC 24 بەهێزترین پێکهاتەی پرێمەرلیگی بەمشێوەیە دیاریکردووە:

گۆڵپارێز: ئالیسۆن بەیکەر

بەرگریکاران: ڤیرجیل ڤان دایک، روبن دیاز، ئاڕنۆڵد، رۆبێرتسن

ناوەڕاستکاران: رۆدری، کاسێمیرۆ، کیڤن دی بروین

هێرشبەران: بێرناردۆ سیلڤا، محەمەد سەڵاح، ئێرلینگ هالاند

بە گوێرەی بەڵێینەکانی کۆمپانیای EA, ڤیدیۆگەیمی ئێف سی سپۆرتس، داهاتووی داهێنان لە دامەزراوەییکردنی تۆپی پێ دەبێت. هەروەها مۆڵەتی 19 هەزار یاریزان، 700 یانە و هەڵبژاردە و 30 خولیان بەدەستهێناوە.

خولەکانی پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، چامپیۆنزلیگی ئافرەتان، سێریا ئەی، لالیگا، ئێم ئێڵ ئێس، لیگ وەن، خولی رۆشن، بۆندسلیگا و دەیان خولی دیکە مۆڵەتیان بە کۆمپانیای EA داوە.

جیا لەمە، کۆمپانیای EA سپۆنسەری تەواوی خول و پاڵەوانیەتییەکانی ئیسپانیایە، لۆگۆی لەسەر درێسی ناوبژیوانان دەردەکەوێت. هەروەها لە کاتی یارییەکانیشدا، گرافیکەکانی EA لە تەواوی یارگادا دەبیندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button