ئه‌ڵمانیا

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی گوندۆگان

یاریگا

لە یارییە دۆستانەکەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا، ئیلکای گوندۆگان بەهۆی پێکان لە خولەکی 25 یارییەکەی بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە بەجێهێشت.

چاڤی میگێل لە رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، پێکانەکەی گوندۆگان هاندەرانی ئەڵمانیا و بە تایبەت بارسێلۆنای نیگەران کردووە، بەڵام پێدەچێت پێکانەکەی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە قورس نەبێت و بەم زووانە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانە کۆمەڵەکانی تیپەکەی. 

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە ناوەڕاستکارەکەی بارسێلۆنا پێکانەکەی قورس نیە و تەنها ئازارێکی پێشگەیشتووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ هاوڕێکانی لە یانەی بارسێلۆنا دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button