ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس گرێبەستی پۆگبا هەڵدەوەشێنێتەوە؟

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس سزایەکی توندی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ناوەڕاستکاری تیپەکەی دەدات.

پۆل پۆگبا لە مانگی رابردوو پاش کۆتایی هاتنی یاری یانەکەی بەرامبەر بە ئودێنێزی پشکنینی ماددەی وزەبەخشی بۆ کرا، ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤ دەرچوون.

لەم هەفتەیە بە فەرمی بریاردا ئەستێرە فەڕەنسییەکە بۆ ماوەیەک سڕ بکرێت تا پشکنینی تەواوەتی بۆ دەکرێت و ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکان دەردەچن.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، جیا لە بڕیاری سڕکردن یوڤێنتوس رێگە بە یاریزانەکە نادات لەگەڵ تیپەکە مەشق بکات، هەروەها مووچەیش بە ناوبراو نادەن.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، ئەگەر تاوانەکە بە یەکجاری بەسەر ناوەڕاستکارە تەمەن 30 ساڵانییەکە ساخبێتەوە ئەوا یوڤێ دەتوانێت گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا، بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پۆگبا، یوڤێ بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پاشەکەوت دەکات و بڕە پارەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە خەزێنەی یانەکە.

بەپێی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، پۆگبا لە ئەمریکا لەلایەن پزیشکێکی هاوڕێییەوە چەند ڤیتامینێکی وەرگرتووە، یاریزانەکە نەگەڕاوەتەوە بۆ پزیشکەکانی یانەکەی، بەبێ پرسی ئەوان ڤیتامینەکانی بەکارهێناوە.

ئەمەیش بووەتە سەرچاوەی گرفتێکی گەورە بۆی ئەگەری هەیە لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت، چوونکە سزا بۆ ئەم جۆرە تاوانە بەلای کەم بۆ چەند ساڵێک دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button