ئه‌مریکاگرنگترین

بەڕازیل بە ئەستەم لە پیرۆی بردەوە

یاریگا

بەڕازیل لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکای باشوور، بووە میوانی پیرۆ و یارییەکەشی بە ئەستەم بردەوە.

دوای تێپەڕبوونی 32 خولەک بەسەر یارییەکە، ریچالیسۆن توانی گۆڵی یەکەمی سامبا بکات، بەڵام دوای نزیکەی 5 خولەک ڤار گۆڵەکەی رەتکردەوە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوولا بە تایبەت هەڵبژاردەی میوان، هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆمار کردنی گۆڵی یەکەمی یارییەکە، بەڵام هەوڵەکان بێ سوود بوون و نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

نیوەی دووەمیش خەریکبوو هاوشێوەی نیوەی یەکەم بە ئەنجامێکی سپی کۆتایی بێت، بەڵام لە خولەکەکانی کۆتایی نێیمار ئەسیستێکی کرد و مارکینیۆس توانی گۆڵی بردنەوە بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات.

بەم شێوەیە بەڕازیل بە ئەنجامی 1-0 یارییەکەی بردەوە و دووەم بردنەوەی لەسەر یەکیان بەدەستهێنا و پیرۆش دوای یەکسانبونەکەی یاریی یەکەم، تووشی یەکەم دۆڕان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button