ئیتاڵیا

کوادرادۆ تووشی پێکان بووە

یاریگا

ڕەنگە خوان کوادرادۆ یاریزانی ئینتەرمیلان بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە دێربی دیلامادۆنینادا نەکات.

لە گەڕی چوارەمی خولی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلان ڕووبەڕووی میلان دەبێتەوە و رەنگە یاریزانە کۆلۆمبیەکە بەشداری ئەو یارییە نەکات.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، خوان کوادرادۆ لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا تووشی پێکان بووە و ڕەنگە پێشوەختە کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر جۆری پێکانەکەی کوادرادۆ نییە، بەڵام بەرپرسانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا تیمی پزیشکی ئینتەرمیلانیان دڵنیا کردووەتەوە کە پێکانەکەی ئەم یاریزانە قورس نییە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، بەرپرسانی نێرازۆری لە بارودۆخی کوادرادۆ نیگەرانن و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بە زووترین کات بگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button