یاریگا –
ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، بەڵام راهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج، پێی وایە لیۆنێل مێسی خەڵاتەکە دەباتەوە.
ئێرلینگ هالاند لە وەرزی رابردوودا، لەسەر ئاستی تەواوی خول و پاڵەوانیەتییەکان، 52 گۆڵی کرد و یارمەتی مان سیتیدا، نازناوەکانی پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگ و جامی FA بباتەوە. بە هۆی ئاستە بەرزەکەی هالاند پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
ستاڵ سۆڵباکین، راهێنەری نەوریج لە بارەی چانسەکانی هالاند، بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە بەمشێوەیە قسەی بۆ تۆڕی هەواڵی VG-ی نەرویجی کرد
ئەگەر پرسیاری ئەوەم لێبکەیت کێ خەڵاتەکە دەباتەوە؟ دەڵێم مێسی بەدەستیدەهێنێت، چونکە نازناوی مۆندیالی بردووەتەوە و تاوەکو ئێستاش کاریگەری هەیە.
لیۆنێل مێسی، لە مۆندیالی 2022-ی قەتەر، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کرد، بۆ بردنەوەی جامەکە، لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانانیشدا، پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی ئەمریکییەوە کرد.