ئیتاڵیاگرنگترین

ماڵباتی ئانێلی وەڵامی دەنگۆکانی فرۆشتنی یوڤێنتوس دەداتەوە

یاریگا –

کۆمپانیای ئێکسۆر لە بەیاننامەیەکدا کورتدا، تەواوی دەنگۆکانی فرۆشتنی یانەی یوڤێنتوس رەتدەکەنەوە.

رۆژنامەی Il Giornale لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەمەدا بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای ئێکسۆر کە لەلایەن ماڵباتی ئانێلییەوە کۆنتڕۆڵکراوە و لە هۆڵەندا تۆمار کراوە. دەیەوێت یوڤێنتوس بفرۆشێت، ئەمەش بە هۆی کێشە داراییەکانی ئەم دواییە و نەبوونی سەقامگیری دارایی.

بەڵام هەر زوو، کۆمپانیاکە هەواڵی رۆژنامەی ئێل جۆرنالێ-ی رەتکردەوە و گوتەبێژی کۆمپانییەکە دەڵێت، دەنگۆکانی فرۆشتنی یانەکە ”بێ بنەمان”.

کۆمپانیای ئێکسۆر هۆڵدین کە دەیان کۆمپانیای لە بوارەکانی میدیا، دروستکردنی ئۆتۆمبێل، فاشۆن، وزە، تەکنۆلۆجیا، تەندروستی، خانوبەرە… هتد هەیە، یەکێکە لە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکانی ئەوروپا. بە گوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری فۆڕچن گڵۆباڵ، ئێکسۆر هۆڵدین لە پلەی 37مینی گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان دێت، قازانجی ساڵانەی زیاترە لە 136 ملیار دۆلار.

کۆمپانیاکە لە ساڵی 1927 بە ناوی ئیستیتوتۆ فینانزیاریۆ ئیندەستریالێ لەلایەن ئەندام پەرلەمانی ئەوکاتی ئیتاڵیا، جیۆڤانی ئانێلی دامەزرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button