ئیتاڵیاگرنگترین

ماڵباتی ئانێلی بڕیاری کۆتایی لەبارەی فرۆشتنی یوڤێنتوس دەدات

یاریگا –

گروپی کۆمپانیاکانی ئێکسۆر هۆڵدینگ (Exor) پلانی فرۆشتنی یوڤێنتوسی داڕێشتووە.

رۆژنامەی Il Giornale بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای ئێکسۆر کە لەلایەن ماڵباتی ئانێلییەوە کۆنتڕۆڵکراوە و لە هۆڵەندا تۆمار کراوە. دەیەوێت یوڤێنتوس بفرۆشێت، ئەمەش بە هۆی کێشە داراییەکانی ئەم دواییە و نەبوونی سەقامگیری دارایی.

کۆمپانیاکە دەیەوێت لە دوای خاوێن کردنەوەی تۆمارەکانی لە ئیتاڵیا، یوڤێنتوس بخاتە بازاڕەوە، بەهای یانە ئیتاڵییەکە دەگاتە نزیکەی 1.5 ملیار یۆرۆ.

بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی و ناپاکی تۆمارەکانی، یوڤێنتوس لە بەشداری خول و پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا دوورخرایەوە بۆ ئەم وەرزە و لە وەرزی رابردووش، بە کەمکردنەوەی 10 خاڵ سزا درا.

ئیکسۆر
باڵەخانەی ئیکسۆر لە ئەمستردام، هۆڵەندا

کۆمپانیای ئێکسۆر هۆڵدین کە دەیان کۆمپانیای لە بوارەکانی میدیا، دروستکردنی ئۆتۆمبێل، فاشۆن، وزە، تەکنۆلۆجیا، تەندروستی، خانوبەرە… هتد هەیە، یەکێکە لە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکانی ئەوروپا. بە گوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری فۆڕچن گڵۆباڵ، ئێکسۆر هۆڵدین لە پلەی 37مینی گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان دێت، قازانجی ساڵانەی زیاترە لە 136 ملیار دۆلار.

کۆمپانیاکە لە ساڵی 1927 بە ناوی ئیستیتوتۆ فینانزیاریۆ ئیندەستریالێ لەلایەن ئەندام پەرلەمانی ئەوکاتی ئیتاڵیا، جیۆڤانی ئانێلی دامەزرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button