ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەڵمانیا بووە پاڵەوانی مۆندیال

یاریگا

هەڵبژاردەی باسکەی ئەڵمانیا دوای بردنەوەی لە ئەمریکا و گەیشتن بە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2023، توانی لە سڕبیاش بباتەوە.

ئەڵمانیەکان لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالی باسکە توانیان بە جیاوازی 2 خاڵ لە یەکێک لە هەڵبژاردە گەورەکانی جیهان کە ئەمریکا بوو ببەنەوە و بلیتی یاریی کۆتاییان بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ مانشافت لە یاریی کۆتایی پاڵەوانتیەکە و لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی باسکە بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا، رووبەڕووی هەڵبژاردەی سڕبیا بونەوە.

چارەکی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی سڕبیا باڵا دەست بوون و توانیان بە ئەنجامی 26-23 ئەم چارەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و هاندەرەکانی هەڵبژاردەکەشیان گەشبین کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە.

چارەکی دووەم یاریزانانی ئەڵمانیا باشتر دەرکەوتن و توانیان قەرەبووی چارەکی یەکەم بکەنەوە و لە کۆتاییدا ئەم چارەکەیان بە ئەنجامی 24-21 لە سڕبیا بردەوە و ئەنجامی گشتی هەردوو چارەکیش بە ئەنجامی 47-47 بۆ هەردوولا یەکسانبوو.

چارەکی سێیەم ئەڵمانیەکان زۆر باشتربوون و ئەم چارەکەیان بە جیاوازی 12 خاڵ واتە بە ئەنجامی 22-10 لە سڕبیا بردەوە، هەر ئەم چارەکەش بووە هۆی بردنەوەیان.

لە چارەکی کۆتایی و یەکلاکەرەوە یاریزانانی سڕبیا توانیان ئەمجارە بە ئەنجامی 20-14 لە ئەڵمانیەکان ببەنەوە، بەڵام بەهۆی جیاوازیە زۆرەکەی چارەکی سێیەم، نەیانتوانی قەرەبوو بکەنەوە.

لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی یارییەکە بە ئەنجامی 83-77 لە سڕبیا بباتەوە و بێ ئەوەی تووشی هیچ دۆڕانێک بن، بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا ناسناوی مۆندیالی باسکەیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button