ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی بەشداری لە یارییەکەی بۆلیڤیا دەکات؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، لە نەخۆشخانەیەکی بوێنۆس ئایرێس پشکنینی تەواوی بۆ کراوە، تاوەکو دۆخی تەندروستی هەڵبسەنگێندرێت.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاری داهاتوودا رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا دەبێتەوە، تاوەکو ئێستاش بەشداری کردنی لیۆ مێسی دڵنیا نەبووەتەوە، ئەمەش دوای تەواو نەکردنی یاری پێشووی هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێکوادۆر، لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026.

مێسی بۆ ئەوەی لە نەبوونی هیچ پێکانێکی مەترسیدار، سەردانی نەخۆشخانەیەکی بوێنۆس ئایرێسی کرد، گاستۆن ئیدۆل لە ڤیدیۆییەکدا دەڵێت

مێسی لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەچێتە بۆلیڤیا، پشکنینەکان ئەرێنین و مێسی تەنیا ماندووە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کاروانی گەیشتنی بە مۆندیالی داهاتوو بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی ئێکوادۆر دەستپێکرد و لیۆ مێسی تاکە گۆڵی یارییەکەی بە لێدانێکی راستەوخۆ کرد.

لە دوای تۆمارکردنی گۆڵەکە، لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەکە لەسەر داوای مێسی، گۆرانکاری بۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button