ئیسپانیا

لوکا مۆدریچ نزیکە لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی

یاریگا –

ئەمڕۆ لوکا مۆدریچی ئەفسانەی یانەی ریال مەدرید تەمەنی بوو بە 38 ساڵ، پێنج هەفتە پێش کۆتایی هاتنی لالیگا، دەتوانێت ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی لە ریال مەدرید بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

ئەمڕۆ لوکا مۆدریچ تەمەنی بوو بە 38 ساڵ. ئەفسانەی تۆپی پێی کرواتیا و یانەی ریال مەدرید، شەوی رابردوو توانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بە ئەنجامی 5-0 لە لاتڤیا ببەنەوە. مۆدریچ لەم دواییانەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال درێژکردەوە و بەم شێوەیەش نزیکە لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی لەو یانەیەدا.

هەرچەندە مۆدریچ وەک جاران یاریزانێکی سەرەکی نییە و جێگەی خۆی بە یاریزانە لاوەکان داوە، بەڵام لەم دواییانەدا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو کە تەمەن رێگری لێناکات و دڵنیایە لەوەی کە لەم وەرزەدا چەندین یاری لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئەنجام دەدات.

لەمبارەیەوە دەڵێت:

من و تۆنی کرۆس دەزانم کە لە کۆتایی هێڵەکە نزیک بووینەتەوە، بەڵام وازناهێنین. ئاماژەی بەوەشکرد، تەمەن تەنها ژمارەیەکە و دڵنیام کە دەتوانم بەردەوام بم لە یاریکردن لەگەڵ ریال مەدرید و هەڵبژاردەی نیشتمانی لە بەرزترین ئاستدا.

لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کرۆس ریکۆردی بەتەمەنترین یاریزانی ریال لە مێژووی لالیگادا دەشکێنێت. لە ئێستادا دوای فرانس پوشکاش و پاکۆ بۆیۆ و جێرزی دودێک لە پلەی چوارەمدایە.

پوشکاش بەتەمەنی 38 ساڵ و 234 رۆژ ئەم ریکۆردەی بەدەستەوەیە. لە دوای ئەویش بۆیۆ بە 38 ساڵ و63 رۆژ و دودێک بە 38 ساڵ و 59 رۆژ دێت. مۆدریچ، ئەگەر هیچ شتێکی تایبەت رووی نەدا، پێش پێنج هەفتە لە کۆتایی هاتنی لالیگا، دەتوانێت لە پوشکاش تێبپەڕێنێت و ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات.

بەڵام ئەگەر مۆدریچ بیەوێت ببێتە بەتەمەنترین یاریزانی مێژووی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، ئەوا پێویستە وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە.

فرانس پوشکاش بەتەمەنترین یاریزانە کە لە یارییەکی فەرمیدا درێسی یانەی ریال مەدریدی پۆشی بێت. ریکۆردەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 8ی ئایاری 1966، کاتێک لە تەمەنی 39 ساڵ و 36 رۆژدا بۆ یانەی ریال مەدرید یاریی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button