ئیسپانیا

بارسێلۆنا چیمەنی یاریگای کامپ نۆ دەفرۆشێتەوە

یاریگا –

یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی چیمەن و تۆڕی گۆڵی یاریگای کامپ نۆ  دەفرۆشێتەوە.

یانەی بارسێلۆنا دەستی بە نۆژەنکردنەوە و گۆڕانکاری گەورە لە یاریگای کامپ نۆ کردووە و لەم وەرزەشدا لە یاریگایەکی تری شاری بارسێلۆنا میوانداری رکابەرەکانی دەکات.

ئەم یانەیە هیوادارە لە رێگەی پێدانی ئەم پارەیە و ئەو گۆڕانکاریانەی کە بڕیارە لە کامپ نۆ جێبەجێ بکرێن، بارودۆخی ئەم یاریگایە باشتر بکات و دوای تەواوبوونی ئەم کارە، بتوانێت داهاتی خۆی لە ئەنجامدانی کۆنسێرت و چالاکی و کۆنفڕانسەکانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

چیمەنی ئەم یاریگایە بە تەواوی لابردراوە تاوەکوو چیمەنی نوێی تێدا دابنرێت، ئەمەش وایکردووە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە داهاتی زیاتر پەیدا بکەن تەنانەت لەرێگەی فرۆشتنی چیمەن و تۆڕی گۆڵی کامپ نۆوە.

یانە ئیسپانییەکە لەم دواییانەدا فرۆشگایەکی لە نزیک نۆ کامپ کردووەتەوە کە بەشێک لە چیمەن و تۆڕی گۆڵی ئەم یاریگایە کە لە شێوەی هەیکەلی هەمان یاریگا دروستکراون دەفرۆشێت، هاندەرەکانیش کە دەیانەوێت یادگارییەک لە یانە دڵخوازەکەیان لا بێت دەتوان لەم فرۆشگایەوە بیکرن.

نرخی ئەم هەیکەلانە لە 21 دۆلارەوە دەست پێدەکات و دەگاتە 449 دۆلار، کە بە هۆی قەبارەکانیەوە نرخەکە دەگۆڕدرێت، ئەمەش دەتوانێت یادگارییەکی سەرنجڕاکێش بێت بۆ هاندەرانی ئەم یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button