ئه‌ڵمانیا

گوندۆگان وەک کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا

یاریگا –

هانسی فلیک، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئیلکای گوندۆگان لەمەودوا دەبێتە کاپتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەم دەرفەتەی بە هەل زانی و سبەی لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن دەبێتەوە.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا رەخنەی زۆر لەسەر ئاستی ئەم هرڵبژاردەیە بەتایبەت هانسی فلیک وروژێنراوە و پێدەچێت پێش دەستپێکردنی رکابەرییەکانی یۆرۆی 2024 کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەم یارییە دۆستانەیەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆیان تاوەکوو کۆتایی بە رەخنەکان بهێنن.

فلیک چەند ساتێک لەمەوبەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا پێش یارییەکەی بەرامبەر ژاپۆن قسەی لەگەڵ رۆژنامەنوسان کرد.

هەڵبژاردنی گوندۆگان وەک کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا:

بڕیارم داوە قۆڵبەستەکە بدەم بە ئیلکای گوندۆگان. ئەو و جۆشوا کیمیچ دەبنە دووانەیەکی باش بۆ سەرکردایەتی ئەم تیپە. زۆر دڵخۆشم کە هەردووکیان زۆر پابەندن بۆ ئەرکە.

بارودۆخی کاپتنی دوای گەڕانەوەی مانوێل نۆیەر:

بارودۆخی مانوێل بە جۆرێک دەبێت کە سەرەتا دەبێت بە تەواوی چاکبێتەوە. هیوادارین زۆر بە زوویی بگەڕێتەوە. من لە ئێستادا بیر لە کاپتنایەتی ئەو ناکەمەوە.

مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز کە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2022 لە کاتی رووداوێکی خلیسکانێی سەر بەفر قاچی راستی شکا، فلیک جۆشوا کیمیچی وەک کاپتن هەڵبژاردبوو بۆ یارییە دۆستانەکان لە مانگەکانی ئازار و حوزەیران هەڵبژاردبوو.

فلیک سەبارەت بەو دووانە روونیکردەوە کە ئامانجی بوو کاپتنی لە نێوان گۆندۆگان و کیمیچی یاریزانی تەمەن 28 ساڵی بایرن هەڵببژێرێت.

گوندۆگان سەبارەت بە ئەرکە نوێیەکەی گوتی:

“من دڵخۆشم بەم متمانەیە. شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە رێنمایی ئەم تیپە گەنجە بکەم”، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاگاداری ئەو “بەرپرسیارێتییە دەبێت.”

بابەتی زیاتر

Back to top button