گرنگترین

ڤیدیۆ: کوردێک دەبێتە سەرتاشی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج لە سوێد سەردانی سەرتاش و ستایلیستێکی ناوداری کوردی کردووە.

کۆچەر فەرەج مۆدێل و سەرتاشێکی دیاری کوردە لە سوید و خاوەنی زیاد لە 700 هەزار فۆلۆوەرە لە ئینستاگرام. ناوبراو رایگەیاند ئیبرا سەردانی کردووە بۆ بڕینی قژ و چارەسەری هێمنکەرەوەی قژ

کۆچەر لە ئینستاگرام نوسیوییەتی ”

ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە. هەمووکات خەونی من بووە کە بە دیداری ئەم یاریزانە مەزنە شاد بم بەڵام رووینەدا تاوەکو ئەمڕۆ کە چارەنووس هێنایە بەردەم کورسی سەرتاشخانەکەم”.

هەروەها تایبەت بە یاریگانێت وتی

هەستێکی زۆر تایبەتە و جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆ من وەکو کوردێک کە ئیبراهیمۆڤیج سەردانمان بکات.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە بینەری دووهەم پەڕەی پۆستەکەی کۆچەر بن

 

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kochi Faraj (@kochifaraj)

بابەتی زیاتر

Back to top button