ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆنۆ هۆکاری پەیوەندی نەکردنی بە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

یاریگا –

یاسین بۆنۆی مەغریبی، ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی، ئاشکرایکرد لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا ئۆفەرێکی لە یانەی ریال مەدریدەوە بۆ هاتبوو.

گۆڵپارێزە مەغریبییەکە لەم مێرکاتۆیە لە سێڤییا ئیسپانییەوە بە بڕی 21 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ هیلالی سعودی، پاش ئەوەی نزیکبوو لە پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدرید وەک شوێنگرەوەی تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی کە تووشی پێکانی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە.

یاسین لە لێدوانێکی بۆ بەرنامەی رادیۆی ئێل پیلۆتازۆ بەمشێوەیە دوا:

نزیکبووم لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید بەڵام بەهۆی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا نەگەیشتینە رێککەوتن

وەشانی نوێی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مانگی یەکی ساڵی نوێ لە وڵاتی کۆتدیڤوار بەڕێوەدەچێت، مەرجی ریال مەدرید بۆ یاسین بۆنۆ ئەوە بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری لەو جامە نەکات چوونکە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جاماکە و خولە ناوخۆییەکان هاوتایە.

گۆڵپارێزە مەغریبییەکە بەو مەرجەی یانە ئیسپانییەکە رازی نەبووە، ئەمەیش بووەتە هۆکاری شکستهێنانی گرێبەستەکە، دواتر ریال مەدرید لە بری بۆنۆ گرێبەستی لەگەڵ کێپا ئاریزابالاگای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button