فه‌ره‌نسا

پاریس بۆ نێیمار: تۆ و مێسی ئارەزووی مانەوەتان دەکرد

یاریگا

نێیمار داسیلڤا، ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی پاریس سانجێرمان، کە بەم دواییە ئەم تیپەی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودیە کرد، دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکی ڕایگەیاند پاریس وەک دۆزەخێکە بۆ ئەو و لیۆنێل مێسی.

دوای ئەو قسانەی نێیمار یانەی پاریس سانجێرمان کاردانەوەی بەرامبەر قسەکانی ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لەڕێگەی رۆژنامەی ئێکیپەوە هەبوو.

پاریس سانجێرمان لە رێگەی ڕۆژنامەی ئێکیپ بەم شێوەیە وەڵامی قسەکانی نێیمار دەداتەوە

ئێمە کاردانەوەمان نییە، چونکە کەرامەت و گەورەیییەکی تایبەتمان هەیە. ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، هەردوو یاریزان نێیمار و مێسی ویستوویانە لە پاریس بمێننەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button