گرنگترینمۆندیال

مۆندیالی باسکە: ئەمریکا دۆڕا و ئیسپانیای پاڵەوان ماڵئاوایی کرد

یاریگا

لە بەردەوامی یارییەکانی قۆناغی دووەمی مۆندیالی باسکەی 2023 هەڵبژاردەی ئەمریکا سەرەڕای دۆڕانی بەرامبەر لیتوانیا، بەڵام گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

سەرەتا لە کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەکانی لیتوانیا و ئەمریکا لە پێناو پێشەنگایەتی کۆمەڵەکە رووبەڕووی یەکتری بونەوە، ئەمریکیەکان بە خراپی دەستیان بە یارییەکە کرد و هەر لە چارەکی یەکەم دواکەوتن.

لە بەردەوامی یارییەکە ئەستێرەکانی NBA توانیان ئەنجامی یارییەکە کەم بکەنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا یاریزانانی بەرامبەر واتە لیتوانیا توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 110-104 لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

بەم شێوەیە لیتوانیا وەکو پێشەنگی کۆمەڵەی دووەم و هەروەها ئەمریکا وەکو دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال.

لە یارییەکی دیکە و لە کۆمەڵەی چوارەم ئیسپانیا پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو و کەنەدا رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا کەنەدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی 88-85 لە پاڵەوانی جیهان بباتەوە.

بەم شێوەیە ئیسپانیا لە قۆناغی دووەمی مۆندیال ماڵئاوایی کرد و لەم کۆمەڵەی چوارەم کەنەدا وەکو دووەمی کۆمەڵەکە خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button