ئیسپانیا

ئانچێلۆتی: کێ بیری لەوە دەکردەوە بێلینگهام ئەوەندە گۆڵ بکات!

یاریگا

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید دوای بردنەوەیەکی دراماتیک بەرامبەر خیتافی ستایشی جود بێلینگهامی کرد و ڕایگەیاند چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد بێلینگهام گۆڵکارێکی هێندە بەرهەمدار بێت.

هەر لەسەرەتاوە دەمانزانی یارییەکە قورس دەبێت و هێندەی تر قورستر بوو چونکە گۆڵی یەکەممان لێکرا. بێگومان ئەم گوڵە بۆچوونی من سەبارەت بە فێران ناگۆڕێت، ڕەنگە بە جوانی یاریگاکە سەرقاڵ بووبێت، بەڵام ئەوە شتێکی ئاساییە. لە گێمی یەکەمدا هەلی زۆرمان نەبوو چونکە خیتافی بەرگرییەکی زۆر بەهێزی کرد و ئەستەم بوو بتوانین بگەینە گۆڵی بەرامبەر. گێمی دووەمی یارییەکە جیاواز بوو و دەرفەتمان بۆ ڕەخسا. لە کۆتاییدا پێم وایە ئێمە شایستەی سەرکەوتن بووین و بە گۆڵێکی بێلینگهام کە ڕاهاتووە بە گۆڵکردن سەرکەوتنمان بەدەستهێنا

راهێنەرەکەی مێرنگی سەبارەت بە کرووس و مۆدریچ گووتی

کرووس و مۆدریچ لە هەموو یارییەکدا هاوکاری تیپەکەیان کردووە. من نەمدەویست لە خاڵێکدا سیاسەتی خولانەوەی زۆر بەکاربهێنم، چونکە هەفتەی تەنها یەک یاریمان هەیە و پێویست بە سیاسەتی خولانەوە نیە. ئایا هێشتا کرووس و مۆدریچ باشترینن؟ بەڵێ پێم وایە ئەوان باشترینن، لە چەند هەفتەی یەکەمی ئەم وەرزەدا کاریگەریان هەبووە و لە داهاتوودا کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی ڕیاڵ زیاتر دەبێت. بوونی ئەوان بۆ گەشەپێدانی ئەم تیپە گەنجە پێویستە

کارلۆ لەبارەی ئاستی جود بێلینگهام یاریزانی نوێی یانەکەشی دەڵێت

نابێت کەس سەری سوڕمابێت لە کوالێتی یارییەکەی بێلینگهام، بەڵام بۆ هەمووان جێگەی سەرسوڕمان بوو کە ئەستێرە ئینگلیزەکە هەر کە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کرد وەک گۆڵکار دەربکەوێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button