ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ریاڵ مەدرید بەرگریکارێکی فرۆشت

یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی رۆیشتنی ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلای بەرگریکاری یانەکەی راگەیاند.

مەدرید بەدوای چارەسەرێک دەگەڕا بۆ ئەلڤارۆ لەدوای گەڕانەوەی لە خواستنەکەی فیۆرەنتیناوە، سەرەنجام لە کۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوە گەڕایەوە یانە دێرینەکەی.

مەدرید لە بەیاننامەیەکدا هەواڵەکەی راگەیاند و سوپاسی ئەو یاریزانەی کرد مامەڵە پیشەگەرانە و دڵسۆزەکەی لە میانەی کارکردنی لە یانەکەدا و هیوای بەختێکی باشیان بۆ خواست.

ئۆدریۆزۆلا لە 2018دا لە سۆسیداوە گوێزرایەوە مەدرید بەڵام لەو یانەیەدا سەرکەوتوونەبوو. بەگوێرەی ئەتلەتیک گەڕانەوەکەی بۆ سۆسیداد هەمیشەییە و بەرامبەر بە 1.5 ملیۆن یۆرۆ هاتۆتە ئەنجامدان بەهۆی ئەوەی لە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەیدایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button