ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مارکۆ ڤێراتی نزیکە لە یانەیەکی عەرەبی

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی عەرەبی قەتەڕی بۆ گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، هێشتا چەند ووردەکارییەک ماوە بەڵام گفتوگۆکان هەنگاوی گەورەیان بڕیووە. ئەوەی ماوەیە لەسەر خاڵە کەسییەکانی خودی یاریزانەکەیە لەگەڵ عەرەبی.

ڤێراتی  لەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس تازەکردەوە و ماوەی 11 وەرزە لەو یانەیەیە بەڵام دوای هاتنی لویس ئێنریکی دۆخەکە گۆڕاوە و بەشێک نیە لە پلانەکان.

بەگوێرەی ئاڕ ئێم سی،پاریس نزیکەی 45 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بەرامبەر بە دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارە 3 ساڵەکە.

عەرەبی لەلایەن شێخ  تەمیم بن فەهدی دووەمی  ئەمیری قەتەڕەوە خاوەندارێتی دەکرێت کە هاوڕێی ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریسە.

بابەتی زیاتر

Back to top button