بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

دیارترین ئەو یاریزانانەی ئێستا بێ یانەن

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان خەریکە دادەخرێت و چەندین ئەستێرە بێ یانە ماونەتەوە.

یاریزانانی وەک ئیدێن هازارد، سێرجیۆ رامۆس، دەیڤد دێ خیا و چەندانی دیکە، گرێبەستەکانیان بەسەرچووە و ئێستا بە دوای یانەی نوێدا دەگەڕێن.

ئیدێن هازارد
ئیدێن هازارد لەگەڵ ریال مەدرید

ئیدێن هازارد | هێرشبەر | 32 ساڵ

ریال مەدرید لە کۆتایی وەرزی رابردوودا، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئیدێن هازاردی راگەیاند. لەو ساتەوە هازارد پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەکردووە، زۆربەی سەرچاوەکان باس لە وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ دەکەن.

سێرجیۆ رامۆس
سێرجیۆ رامۆس لەگەڵ پاریس سانجێرمان

سێرجیۆ رامۆس | بەرگریکار | 37 ساڵ

کاپتنی پێشووی ریال مەدرید و خاوەنی چەندین نازناوی چامپیۆنزلیگ، نەیتوانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بگاتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی بەسەرچوو.

رامۆس یەکێک بوو لە دیارترین بەرگریکارانی ئەوروپا، خاوەنی نازناوی مۆندیال و یۆرۆیە. ئێستا بێ یانە ماوەتەوە.

دەیڤد دێ خیا
دەیڤد دێ خیا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد

دەیڤد دێ خیا | گۆڵپارێز | 32 ساڵ

لە ماوەی مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، دەیڤد دێ خیا ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی جێهێشت، دوای ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە ئێستا بێ یانەیە، ئەمەش دوای بەسەربردنی 10 ساڵ لە قەڵای ئۆڵدترافۆرد. دێ خیا یەکێک بوو لەو یاریزانانەی لە سەردەمی سێر ئەلێکس فێرگسنەوە تاوەکو مانگی پێشوو لە مان یونایتد بەردەوام بوو.

جیسێ لینگارد
جیسێ لینگارد لەگەڵ مانچێستەر یونایتد

جیسێ لینگارد | هێرشبەر | 30 ساڵ

گرێبەستی لینگارد لە کۆتایی وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەسەرچوو و ئێستا بێ یانەیە.

چەند یانەیەکی سعودی و تورکی گرنگیان بە تواناکانی لینگارد داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەکراوەتەوە.

ماریانۆ دیاز
ماریانۆ دیاز لەگەڵ ریال مەدرید

ماریانۆ دیاز | هێرشبەر | 30 ساڵ

لە کۆتایی وەرزی رابردوو، ریال مەدرید دەستبەرداری ماریانۆ دیاز بوو. هێرشبەری پێشووی ئۆڵێمپیک لیۆن، بەرهەمی ئەکادیمیای ریال مەدرید بوو. بەڵام لەگەڵ ریال مەدرید سەرکەوتوو نەبوو.

لە ماوەی پێنج ساڵدا، دیاز بەشداری لە 84 یاریدا کرد و بە هۆی پێکان و بڕیارەکانی راهێنەرەوە، تەنیا 12 گۆڵی کرد.

خوان ماتا
خوان ماتا لەگەڵ گاڵاتەسەرای

خوان ماتا| ناوەڕاستکار | 35 ساڵ

خوان ماتا، یاریسازی ئیسپانی ئێستا بێ یانەیە، دوای بەسەربردنی ماوەیەک لەگەڵ گاڵاتەسەرای تورکی.

یاریزانی پێشووی چێڵسی و ڤالێنسیا، دووجار لەگەڵ بلووز خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت، لە ساڵی 2011، بە باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ ژێر 21 ساڵان دەستنیشان کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button