ئیتاڵیا

سزاکەی سەرۆکی پێشووی یۆڤی کەمدەکرێتەوە

ئەمڕۆ راگەیەندرا سزای سڕکردنی سەر ئاندریە ئانیێلی سەرۆکی پێشووی یوڤێنتۆس کەمکرایەوە.

ئانیێلی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە پاش ئەوەی لە پاڵ زۆرینەی بەرپرسە باڵاکانی پێشووی یانەکە سڕکرا و سزادرا بەهۆی گەندەڵی و ساختەکاری هەژمارە داراییەکانی یانەکە.

ئانیێلی سەرۆک و خاوەنی یانەکە سەرەتا بە 16 مانگ سڕکردن سزادرا، بەڵام جیاواز لە بەرپرسانی دیکە ناوبراو بڕیاریدا سزاکە قبوڵ ناکات و سکاڵای بردە دادگا. سەرەنجام ئەمڕۆ بڕیاردرا سزاکەی بۆ 10 مانگ کەمبکرێتەوە. هەروەها سزای داراییەکەی لە 60 هەزار یۆرۆوە کەمکرایەوە بۆ 40 هەزار.

جگە لە سزای بەرپرسەکان، یۆڤی لە وەرزی رابردوو 10 خاڵی لێ کەمکرایەوە و هەروەها لە وەرزی ئەمساڵی پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکانیش دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button