ئیسپانیاگرنگترین

یانەکانی ئیسپانیا بەشداری چامپیۆنزلیگ ناکەن!

یاریگا

ئاندرۆ کامپێس، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڕەشەی ئەوەی دەکات یانەکانی وڵاتەکەیان و هەڵبژاردەکەیان بەشداری هیچ پاڵەوانتیەکی ئەوروپی ناکەن.

ماڵپەری ئۆندا سێرۆ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی جیهان ” فیفا ” لویس روبیالێس سەرۆکی فێدراسیۆنی وڵاتەکەیان بەهۆی کەیسی ماچکردنی خانمە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکانی بۆ ماوەی سێ مانگ سڕ کرد، بەرپرسانی وڵاتەکەیان هەڕەشە لە یوێفا دەکەن بەشداری هیچ پاڵەوانتیەک ناکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە باڵی سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە روبیالێس دەکەن و هەڕەشەیان کردووە، ئەگەر ناوبراو لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە، رێگە بە یانەکانی وڵاتەکەیان نادەن بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن.

ئەم هەرەشەیەی باڵی لویس روبیالێس سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە کاتێکدایە، زۆربەی یانەکانی ئیسپانیا داوای دوورخستنەوەی ناوبراو دەکەن و هەروەها خانمە یاریزانەکانی ئەو هەڵبژاردەیەش ئامادەنین تا ئەو کاتەی روبیالێس سەرۆک بێت، بەشداری هیچ پاڵەوانتیەک بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button