ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێرانییەکی دیکە لە یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا نزیکە

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی مەهدی تاریمی، یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێک پێشکەش دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی مەهدی تاریمی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران ئەیسی میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێکی زارەکی پێشکەش بە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یانە پۆرتوگالییەکە ئامادە نییە بە کەمتر لە 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تاریمی ببێت، بەڵام میلان هەموو هەوڵێکی خۆی بدات تا بە نرخێکی کەمتر یاریزانەکە بەدەستبهێنێت.

مەهدی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر رووناکی سەوزی بۆ میلان هەڵکرد و ئامادەیە پەیوەندی بەو یانەیە بکات، ئێستا گواستنەوەی یاریزانەکە پەیوەستە بە رازیبوونی پۆرتۆ بە ئۆفەری ئیتاڵییەکان.

ئەگەر ئەم گواستنەوەیە رووبدات، تاریمی دەبێت بە دووەم یاریزانی پیشەگەری ئێرانی لەم مێرکاتۆیە پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا بکات.

ئەمەش پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو سەردار ئەزمون، هێرشبەری پێشووی یانەی بایەر لیڤەرکوزن، بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە یانەی رۆما کرد.

مەهدی بە درێسی پۆرتۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 150 یاری کردووە، 80 گۆڵی کردووە و 49 گۆڵیشی درووست کردووە.

نازناوێکی خولی پۆرتوگالی، دوو نازناوی جامی پۆرتوگال، نازناوێکی جامی خولی پۆرتوگال و دوو نازناوی جامی سوپەری پۆرتوگالی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button