ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرێبەستەکانی وێستهام یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینە

یاریگا –

وێستهام یونایتدی ئینگلیزی تاکە یانەی پرێمەرلیگ بوو تا دوایین هەفتەکانی ئەم مێرکاتۆیە هیچ گرێبەستێکی واژۆ نەکردبوو، بەڵام بە گواستنەوەی محەمەد کودوسی غانایی لەم هەفتەیەدا، چوارەم گرێبەستی هاوینەی خۆی ئەنجامدا.

وێستهام تا ئێستا لەم مێرکاتۆیە دەستبەرداری 11 یاریزان بووە، دیارترین یاریزانیش کاپتنی تیپەکە دێکلان رایس، بوو کە بە بەهای 116 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئارسیناڵی لەندەنییەوە کرد.

لە دوای ئەویش رۆیشتنی جیانلوکا ساکاماکایە بۆ ئاتڵانتا بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها رۆیشتنی نیکۆلا ڤلاسیچ بۆ تۆرینۆ بە 12 ملیۆن و رۆیشتنی ئارسەر ماسوواکویش بۆ بێشیکتاش بە 2 ملیۆن یۆرۆ، 8 یاریزانی دیکەش بە شێوەی خواستن و بە گرێبەستی ئازادیش یانەکەیان جێهێشتووە.

لیستی یاریزانە هاتووەکانیش بەمشێوەیە:



محەمەد کودوس لە ئەیاکسەوە گواسترایەوە بە بڕی 41 ملیۆن یۆرۆ

ئێدسۆن ئالڤارێز لە ئەیاکسەوە گواسترایەوە بە بڕی 38 ملیۆن یۆرۆ

کۆنستانتیۆنس ماڤرۆپانۆس لە شتوتگارتەوە گواسترایەوە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ

جەیمس وارد پڕۆوس لە ساوسامپتنەوە گواسترایەوە بە بڕی 34 ملیۆن یۆرۆ

بە کۆی گشتی یانەکە لەم مێرکاتیۆیە 134.3 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە، 156.4 ملیۆن یۆرۆیشی لە فرۆشتتنی یاریزاناندا دەستکەوتووە.

تیپەکەی دەیڤد مۆیس لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، بە جۆرێک لە 3 یاریدا خاوەنی 2 بردنەوە و یەکسانبوونێکن، بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button