ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هاری کەین: کەش و هەوا لە بۆندسلیگا زۆر جیاوازە

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرە نوێیەکەی یانەی بایرن میونشن دەڵێت، پەیوەندی بەم یانەیە کردووە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و ئەزموونی پاڵەوانێتییەکە.

کەین لەم هاوینەدا هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت بە هەر شێوەیەک بێت تۆتنهام بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات.

هەوڵەکانی و بێگومان خەرجکردنی پارەیەکی بەرچاو بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە لایەن بەڕێوەبەرانی بایرن سودی هەبوو و یاریزانەکە توانی بە ئارەزووی خۆی بگات کە درێسی ئەم تیپە لەبەر بکات بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە دوای چەندین ساڵ مانەوەی لە تۆتنهام.

ئەستێره ئینگلیزه که توانی له یەکەمین یاریدا لەگەڵ بایرن میونشن له بۆندسلیگا گۆڵ تۆمار بکات، بۆ ئەوەی نیشان بدات پێداگری بەڕێوبەرانی یانەکە بۆ گواستنەوەی ئەو بێ هۆکار نەبووە.

کین لە لێدوانێکیدا کە دەیلی مەیل بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: هەستم کرد کاتی ئەوە هاتووە هەنگاوی داهاتوو لە ژیانی پیشەگەرانە و تۆپی پێمدا بنێم. ئەمە ئەو ئەزموونە بوو کە من ویستم هەمبێت ئەویش شەڕ کردنە بۆ بردنەوەی جام و بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.

لەبەرکردنی درێسەکە و یاریکردن بۆ تیپێکی گەورەی وەک بایرن میونشن تەحەدایەکی شێتانەیە. زۆر بیرم لە خولەکە نەدەکردەوە، بەڵکو زیاتر بیرم لە خودی بایرن میونشن دەکردەوە. چۆن بتوانم باشتر بم؟ بایرن باشترین و نایابترین یانە بوو بۆ من کە دەمویست پەیوەندی پێوە بکەم.

سەبارەت بە جیاوازی نێوان بۆندسلیگا و پریمەرلیگ گوتی:

کەش و هەوا لە برێمن باوەڕپێنەکراو بوو، دۆخەکە لێرە زۆر جیاوازترە لە ئینگلتەرا و پریمەرلیگ. یاری یەکەممان لە خول لە یاری شەوێکی ئەوروپی و لە یاری چامپیۆنزلیگ دەچوو. زۆرێک لە تیپەکانی پریمەرلیگ وەک ڤێردەر برێمن یاری ناکەن، بەڵام ئەوەی زۆرتر سەرسامی کردوم کەشوهەوای ئەم خولەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button