ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

دی برۆین: ئێمباپێ بە یەک مەرج باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێت

یاریگا –

کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی دەڵێت، ئێمباپێ تەنها ئەگەر بچێتە ریال مەدرید دەتوانێت باڵۆن دۆر  بەدەست بهێنێت.
دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆپی پێی ئەوروپایان بەجێهێشت، سەردەمی باڵادەستی ئەوان لەسەر تۆپی ئاڵتونی کۆتایی هات. ئێستا ئەستێرە لاوەکان چانسی بەدەستهێنانی گرنگترین خەڵاتی تاکەکەسی لە تۆپی پێیاندا دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای سپۆرت، دی برۆین ریزبەندی باشترین یاریزانەکانی جیهانی کرد و هاڵاند پلەی یەکەم و ڤینیسیۆسی پلەی دووەم و ئێمباپێ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە بۆچی ئەو یاریزانە فەرەنسییەی لە پلەی سێیەمدا داناوە، وەڵامەکەی ئەوە بوو: “ئێمباپێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە پاریس سانجێرمان ئەرکێکی زۆر قورسی لە سەرشانە، دەڵێن بڕیارە بچێتە مەدرید، لەم حاڵەتەدا کێ دەتوانێت پێش سەرکەوتنی بگرێت”. لەو حالەتەدا رەنگە من ئەو لە پلەی یەکەم دابنێم.

ئێمباپێ لەم هاوینەدا مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو بچێتە ریاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button