ئیسپانیا
چاڤی بڕیار لەسەر گواستنەوەی جواو فێلیکس دەدات
یاریگا
چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ گواستنەوەی جواو فێلیکس هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
جێرارد ڕۆمیرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، چاڤی گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە پۆرتوگالیەکە هەڵکردووە و بە بەڕێوەبەرانی یانەکەی ڕاگەیاندووە کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەم یاریزانە پورتوگالییە نیە.
بارسێلۆنا دەیەوێت جواو فیلیکس بەشێوەی خواستن بەبێ بڕگەی کڕین بگوازێتەوە، بەڵام پابەند دەبێت بە پێدانی تەواوی مووچەی ئەم یاریزانە پورتوگالییە.
ماوەیەک لەمەوبەر هەواڵێک بڵاوبووەوە کە چاڤی و دیکۆ سەرەڕای پێداگری لاپۆرتا، دژی گواستنەوەی یاریزانە پورتوگالییە بوون کە بەهاکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئێستا بە گوتەی ڕۆمیرۆ، چاڤی هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.