ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لە کۆتا خولەک بە ریمۆنتادایەک ئێمباپێ دەگوازێتەوە

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ، ریال مەدرید دەیەوێت لە کۆتا ساتەکانی ئەم مێرکاتۆیە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە پاریس بکات.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، یانەی ریال مەدرید نیازی وایە لە کۆتا هەفتەی ئەم مێرکاتۆیە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یانەی پاریس سانجێرمان بکات.

هەفتەیەک ماوە بۆ داخرانی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە، دۆخی کێلیان ئێمباپێی فەڕەنسیش تا ئێستا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.

پاش ئەوەی کیلیان بڕیاریدا گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە پاریسییەکان وەک سزایەک لە گەشتی هاوینەی تیپەکە و یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی فەڕەنسیش دووریانخستەوە، بەڵام ئێمباپێ لە گەڕی دووەمی خولەکە گەڕایەوە پێکهاتەی تیپەکە و گۆڵێکیشی بۆ یانەکەی کرد.

سەرەڕای گەڕانەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بۆ پێکهاتەی سەرەکی تیپەکە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان و پێناچێت گفتوگۆکان هیچ بەروپێش چوونێکیان بەخۆیانەوە بینیبێت.

بەدرێژایی ئەم مێرکاتۆیە رۆژنامەکانی نزیک لە ریال مەدرید خەریکی یارییەکی دووسەرن، لە لایەک دەڵێن ریال مەدرید پلانی نییە بۆ گواستنەوەی کیلیان، بەڵام هەر ئەو رۆژنامانە پاش چەند رۆژێک بڵاویدەکەنەوە، کە ئەگەر کیلیان رایبگەیەنێت لە پاریس دەڕوات ئەوا ڕاستەوخۆ مێرێنگی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە پاریس دەکات.

ناڕوونییەکی تەواو

هەر کاتێک رۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانیا جۆزێپ پێدرێرۆل لە بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆدا دەردەکەوێت، هیچ کات گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بە “مەحاڵ” ناونابات ئەمەش گوومان لای هەمووان درووست دەکات چوونکە جۆزیپ خۆشەویستترین کەسە لەلای فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید، تانەت باس لەوەش دەکرێت ئەو رۆژنامەنووسە هەندێک لە بەرنامەکانی بە پێی پلانەکانی پێرێز دادەڕێژێت.

لەلایەکی دیکە هەر ئەمڕۆ رۆژنامەنووس برونۆ سالۆمۆن بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو پاش یاری نێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و لێنس، ئەستێرەی فەڕەنسی یانە پاریسییەکە کیلیان ئیمباپێ قسە بۆ میدیاکان دەکات و بڕیاری کۆتایی خۆی رادەگەیەنێت.

پێشبینی دەکرێت پەیامەکەی ئێمباپێ پەیامێکی ماڵئاوایی بێت لە پاریسییەکان، هەر بەپێی فووت مێرکاتۆ، ریال مەدرید دوای ئەو یارییە ئۆفەری خۆی پێشکەش بە پاریسییەکان دەکات، ئۆفەرێک کە رەتکردنەوەی نەبێت و کۆتایی بە درامای ئێمباپێ و مێرێنگی بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button