ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فیۆرێنتینا هەڕەشە لە ئەمرابت دەکات

یاریگا –

فیۆرێنتینا بەیاننامەیەکی توندی لەبارەی سوفیان ئەمرابت بڵاوکردەوە.

رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، فیۆرێنتینا ماوەی 72 کاتژمێری بە ئەمرابت داوە، تاوەکو داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

یانەکانی لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانی نێودەوڵەتی مەغریبی دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی نەنراوە.

فیۆرێنتینا ناوی ئەمرابتی خستووەتە نێو پێکهاتەی وەرزی نوێ، لا ڤیۆلا ناوی 25 یاریزانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکان بەرزکردووەتەوە و ناوی ئەمرابتی تێدایە.

فیۆرێنتینا دەیەوێت هەرچی زووە، چارەنووسی ئەمرابت یەکلایی ببێتەوە، چونکە ماوەیەکی کەم بۆ داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ماوە، لە ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمرابت، بە دوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت.

ئەمرابت بەشداری لە یەکەم یاری فیۆرێنتینا لە سێریا ئەیدا لە بەرامبەر جێنوا نەکرد، کە بە ئەنجامی 4-1 یارییەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button