ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا هەواڵێكی خۆش بە چاڤی دەدات

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پاڵپشتییەكی نوێی دارایی وەرگرت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لەو قەیرانە داراییەی تێیكەوتووە رزگاری ببێت.

رۆژی رابردوو سێرجینۆ دێست بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە ریزەكانی ئایندهۆڤنەوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پێش ئەوەی بارسێلۆنا دێست بە خواستن بدات بە ئایندهۆڤن ناوی لە لالیگا تۆمار كرد.

رۆژنامە ئیسپانییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ناو تۆمار كردنە هەنگاوێكی گرنگ بووە بۆ باشتركردنی پێگەی بارسێلۆنا لە یاسای یاری خاوێن.

دێست لەگەڵ بارسێلۆنا 10.7 ملیۆن یۆرۆ موچەی وەردەگرت، دوای ئەوەی وەك خواستن دای بە ئایندهۆڤن یانە هۆڵەندیەكە نیوەی موچەی یاریزانەكە دەدات كە بڕەكەی دەكاتە 5.35 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بارسێلۆنا نیوەی ئەو پارەیە لە یاسای یاری خاوێندا قازانج دەكات و دەتوانێت ئەو پارەیە بەكاربهێنێت بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو یاریزانانەی كە ناویان لە لالیگا تۆمار نەكراوە.

ئەمەش هەواڵێكی دڵخۆشكەرە بۆ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە بەو پێیەی دەیەوێت یاڕیزانی زیاتر تۆمار بكات، بۆ ئەوەی لە یارییەكانی داهاتوودا پشتیان پێ ببەستێت، وەك ماركۆس ئالۆنسۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button