ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید شوێنگرەوەی میلیتاو دەستنیشان دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گابرێل دۆس سانتۆسی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی كردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازێتەوە ریزەكانی.

لە ماوەی رابردوودا ئیدێر میلیتاو تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی هات و بەهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت و ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل ریال مەدرید ئامانجی بەدەستهێنانی تواناكانی گابریێلە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، گابریێل نایەوێت ریزەكانی ئارسیناڵ جێبهێڵێت.

لە یاری شەوی رابردووی گەنەرز بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس گابریێل وەك یاریزانی یەدەگ لە خولەكی 70 هاتە نێو یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button