بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

رۆدریگۆ دی پاول ئامانجێکی نوێی سعودییەکانە

یاریگا –

سعودییەکان دۆدریگۆ دی پاولی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدیان کردووەتەوە ئەمانج.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئەهلی سعودی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ دی پاولی ئەرجەنتینی دەستی بە گفتۆگۆکردن کردووە و ناوبراو ئێستا ئامانجێکی سەرەکی سعودییەکانە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یانەی ئەهلی لە گواستنەوەی ئەستێرەی یانەی ناپۆلی، ئیتاڵی پیۆتر زێلینسکی شکستی هێناوە، ئەمەش وایکردووە یانەکە پەنا بباتە بەر گواستنەوەی پاڵەوانەکەی مۆندیالی قەتەر.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەیش کردووە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرە تەمەن 29 ساڵانییەکەی نابێت، بەڵام ئەهلی تەواوی هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی.

دی پاول لە هاوینی 2021 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئۆدینێزی ئیتاڵییەوە گواسترایەوە بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە بەشداری 88 یاری کردووە، خاوەنی 7 گۆڵ و 10 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button