خوله‌کانی دیکە

فەرمی: حەكیم زەیاش پەیوەندی بە گاڵاتەسەرایەوە كرد

یاریگا –

یانەی گاڵاتەسەرای توركی بەشێوەی خواستن حەكیم زەیاشی مەغریبی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گواستەوە ریزەكانی.

زەیاش نزیك بوو لە پەیوەندیكردنی بە نەسڕی سعوودیەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا، بەڵام دواتر و دوای پشكنینە پزیشكیەكان یانە سعودیەكە لە گرێبەستەكە كشایەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یاریزانە مەغریبیەكە سەركەوتوو نەبووە لە تێپەڕاندنی پشكنینە پزیشكیەكان.

یانە توركیەكە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: گەیشتینە رێككەوتن لەگەڵ حەكیم زەیاش، یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێی یانەی چێڵسی بۆ ئەوەی بەشێوەی كاتی و خواستن پەیوەندی بە یانەكەمانەوە بكات.

ئەوەشیان ئاشكرا كرد، موچەی یاریزانەكە كە بەهاكەی 3,587,500 یۆرۆیە دەدرێتە یاریزانەكە.

زەیاش لەگەڵ چێڵسی 107 یاری كردووە و توانیویەتی 14 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button