قاوەی یاریگاگرنگترین

بارسێلۆنا دەستی لە مانچێستەر سیتی هەڵکردووە و ڤاران بەرەو سعودیە

بارسێلۆنا زۆر نزیکە لە گواستنەوەی جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی – فابریزیۆ رۆمانۆ

بارسێلۆنا ئامادەیە رێگە بە چوونە دەرەوەی ئانسو فاتی بدات و ئێستا پێشکەشی یانەکانی پاریس سانجێرمان، مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ کراوە – سەن

رافایێل ڤاران لە لایەن ئیتیحای سعودییەوە بە ئامانج گیراوە و پێشینی دەکرێت، لە چەند رۆژی داهاتوو ئۆفەرێکی فەرمی بگاتە ئۆڵدترافۆرد – ئێکسپرێس

بێنیامین پاڤارد، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئینتەر میلان سەرەڕای گرنگییەکانی ئارسیناڵ بە یاریزانە فەرەنسییەکە – ئیڤینینگ ستاندارد

سەرەڕای گواستنەوەی واتارو ئێندۆی ژاپۆنی، لیڤەرپوول بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی کریستال پاڵاس بە فرۆشتنی شێخ دۆکۆرێ – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیڤەرپوول دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی هاوشێوەی تیمە رکابەرەکان بەهێز بکات، خەریکی چاودێری کردنی ریان گراڤنبێرخ، یاریزانی بایرن میونشنە – بیڵد

چێڵسی دەیەوێت ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن، پێشکەش بە ئارسیناڵ. بەهای ئەستێرە ئەمریکییەکە دەگاتە 50 ملیۆن پاوەند – سکای سپۆرتس

چێڵسی لە لایەکی دیکەوە هەوڵی گواستنەوەی دۆردێ پێترۆڤیچ، گۆڵپارێزی نیو ئینگلاند ریڤۆلوشنی ئەمریکی دەدات – ئیڤینینگ ستاندارد

فیۆرێنتینا تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی لە لایەن مانچێستەر یونایتدەوە بۆ گواستنەوەی سوفیان ئەمرابت پێنەگەیشتووە – میرەر

مانچێستەر سیتی گەشبینە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا، سەرەڕای گرنگییە بەردەوامەکانی بارسێلۆنا – 90min

گواستنەوەی ئێریک بەیڵی، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بۆ نەسر هەڵوەشایەوە و ئێستا یاریزانە ئیڤوارییەکە لە فولهام نزیکە – مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button