ئه‌مریکا

هەزاران کوردی دانیشتووی ئەمریکا چاوەڕێ بینینی لیۆنێل مێسی دەکەن

یاریگا

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، بۆ جاری یەکەم توانی سەرکردایەتی ئەو یانەیە بۆ گەیشتن بە یارییەکی کۆتایی بکات.

ئینتەر مەیامی کە لە ساڵی 2018 دامەزراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی خولی ئەمریکا توانی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی بە ئەنجامی 4-1 لە فێلادێلفیا بباتەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لەوەتەی ئەو یانەیە دامەزراوە هەرگیز نەگەیشتووەتە یاریی کۆتایی و لە خولی نێوخۆییش ئەنجامیان زۆر خراپە، بەڵام لیۆ توانی لە کۆی 6 یاریی بۆ یانەکەی لەو جامە 9 گۆڵ بکات و سەرکردایەتی گەیشتنی یانەکەی بۆ یاریی کۆتایی بکات.

ئینتەر مەیامی بڕیارە رۆژی 19ـی ئەم مانگە لە یاریی کۆتایی جامی خولی ئەمریکا رووبەڕووی یانەی ناشڤێل ببێتەوە، ئەو شارەی کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن، بۆیە لەو رۆژەدا هەزاران کوردی دانیشتووی ئەم شارە چاویان بە لیۆنێل مێسی خاوەنی 7 خەڵاتی باڵۆن دۆر دەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button