ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریدێس پەیوەندی بە رۆماوە کرد

یاریگا –

رۆما بە سەرکەوتوویی گرێبەستێکی لەگەڵ لیاندرۆ پاریدێس، یاریزانی پاریس سانجێرمان واژۆ کرد.

پاریدێسی تەمەن 29 ساڵان، لە ساڵانی نێوان 2014 تاوەکو 2017 یاری بۆ رۆما کرد بوو، دواتر پەیوەندی بە زێنێتی رووسییەوە کرد، پاشان بووە یاریزانی پاریس سانجێرمان.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی لە وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ یوڤێنتوس کرد، لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان، بەشداری لە 35 یاریدا کرد.

یوڤێنتوس بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی پاریدێسی هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا گرێبەستەکە نەکات. پاریدێس گەڕایەوە پاریس و مەشقەکانی لەگەڵ پیاوانی لویس ئێنریکێ نەکرد، بەڵکو لەگەڵ ئەو یاریزانانە بوو، کە لە پێکهاتە دوورخرابوونەوە.

نێمانیا ماتیچ، ریزەکانی رۆمای جێهێشت و پەیوەندی بە رێنی فەرەنسییەوە کرد، بۆیە خۆسێ مۆرینیۆ، بڕیاریدا پاریدێس بگوازێتەوە یانەکەی پایتەخت.

یەکشەممە رۆما یەکەم یاری ئەم وەرزەی سێریا ئەی، لە بەرامبەر سالێرنیتانا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button