مۆندیال

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید ئیسپانیای گەیاندە یاری کۆتایی

یاریگا –

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 یەکەم یاری پێش کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتان لە نێوان هەڵبژاردەکانی سوید و ئیسپانیا بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا ئەوە ئیسپانیا بوو کە لەم یارییە سەرنجڕاکێشەدا بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

هەرچەندە لەم یارییەدا سەلما ئایینگۆنۆ و ئۆلگا کارمۆنا دوو گۆڵیان بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد، بەڵام ئەوە تێرسا ئەلبێرا بوو کە لە کۆتایی یارییەکەدا وەک باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

ئۆلگا کارمۆنا لە خولەکی 89 بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش توانی هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە یاری کۆتایی.

ئەلبێرا یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدە، کە درێسی ژمارە 3 لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەبەر دەکات. ئەلبێرا لە ئێستادا تەمەنی 23 ساڵە و چانسی زیاتری هەیە لە ساڵانی داهاتوودا لە ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بدرەوشێتەوە.

ئەم ئەستێرەیە تەمەن 23 ساڵە بە باشترین یاریزانی یارییەکەی بەرامبەر سوید هەڵبژێردرا بە کۆکردنەوەی 8.9 خاڵ کە زیاترە لە کاپتنی هەڵبژاردەکەی ئۆلگا، و ئێستا خۆی بۆ یاری کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە ئامادە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button