ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لە مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا

یاریگا

بارسێلۆنا لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا لە شاری مەدرید بووە میوانی خیتافی و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات.

نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوولا بە تایبەت بارسێلۆنا چەندین هێرشیان ئەنجامدا، بەڵام هیچ سودێکیان نەبوو و ئەم نیوە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

گرنگترین روداوی نیوەی یەکەمی یارییەکە لە خولەکی 42 دروستبوو، کاتێک ناوبژیوان رافینهای لە بارسێلۆنا بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرد و ئەو یاریزانە بەڕازیلیە بۆ جاری یەکەم لە کاروانی وەرزشی کارتی سووری بە رویدا بەرز کرایەوە.

نیوەی دووەم دەستی پێکرد و ئەمجارەیان نابژویوانی یارییەکە لە خولەکی 57 یاریزانێکی لە خیتافی بە کارتی سوور دەرکرد و هەردوو یانە بە 10 یاریزان بەردەوامیان بە یارییەکەدا.

ناوبژیوان هەر بەم دوو کارتە سوورە نەوەستا، ئەمجارەیان چاڤی راهێنەری بارسێلۆنای بەهۆی رەخنە گرتن لە بڕیارێکی بە کارتی سوور لە یارییەکە دەکرد.

دواجار یارییەکە بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات و بارسێلۆنا نەیتوانی سێ خاڵی سەرەتای وەرزە بەدەست بێنێت و تەنها بە یەک خاڵ مەدریدی جێهێشت و گەڕایەوە کەتەلۆنیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button