فه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار بووە یاریزانی هیلالی سعودی

یاریگا

نێیمار داسیلڤا بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هیلالی سعودی دەکات.

کەناڵی RMC Sport لە فەرەنسا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی هیلالی سعودی پاش ئەوەی توانیان یاریزانە بەڕازیلیەکەی پاریس سانجێرمان رازی بکەن، دواجار لەگەڵ یانە فەرەنسیەکەش گەیشتنە رێکەوتن و لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودی دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە سعودیەکە بۆ گواستنەوەی نێیمار نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆ و چەند پاداشتێک پێشکەشی یانەکەی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی ئیکیپ لە فەرەنسا بڵاویکردەوە، نێیمار دوای تێپەڕاندنی پشکنینە پزیشکیەکان بە سەرکەوتووانە، بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە هیلال دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، لەو دوو ساڵە ئەستێرە بەڕازیلیەکە نزیکەی 160 ملیۆن یۆرۆ داهاتی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button