ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ بە رووبەڕووبوونەوەی نۆتینگهام وەرزی نوێ دەست پێ دەكات

یاریگا

یانەی ئارسیناڵ یارییەكانی وەرزی نوێی 2023/24ی پرێمەرلیگ بە رووبەڕووبوونەوەی نۆتینگهام فۆرێست دەست پێ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئینگلیزیدا.

تیمەكەی ئارتێتا یارییەكانی وەرزی نوێی بە بردنەوەی جامی قەڵخان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەستپێكرد و یەكەم نازناوی وەرزی نوێیان بردەوە.

ئارسیناڵ بۆ وەرزی نوێ ئامانجیان لە بردنەوەی نازناوەكەیە، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو زۆر نزیك بوون لە بەدەستهێنانی نازناوەكە و بۆ ماوەیەكی زۆر لە پێشەنگی خولەكەدا بوون، پاشان لە كۆتاییەكاندا تووشی دوو شكست هاتن و پێشەنگیان بۆ مانچێستەر سیتی لەدەستدا.

چاوەڕوان دەكرێت محەمەد نینی لە لیستی یاریزانەكانی گەنەرزدا نەبێت بەهۆی پێكانەوە.

پێشبینی دەكرێت چەند گرێبەستێكی نوێی ئارسینال لە پێكهاتەی تۆپهاوێژەكاندا بن لەوانە دێكلان رایس، كای هاڤێرتز و تیمبەر.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رامسدەیل

هێڵی بەرگری: تیمبەر، گابریێل، سالیبا ، وایت

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد، رایس، هاڤێرتز

هێڵی هێرشبردن: ساكا، ترۆسارد، مارتینێلی

بابەتی زیاتر

Back to top button