قاوەی یاریگاگرنگترین

کانسێلۆ بڕیارێکی لەناکاو دەدات و ململانێی چێڵسی و لیڤەرپوول گەیشتووەتە لووتکە

جارێکی دیکە جواو کانسێلۆ لەسەر رادای بارسێلۆنا دەرکەوتەوە، یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت دەرچەیەک بۆ گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بدۆزێتەوە – سپۆرت

چێڵسی ئامادەیە بڕی 111 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی مۆسێس کایسێدۆ، ئەستێرەی برایتن خەرج بکات – گاردیان

چێڵسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ رۆمیۆ لاڤیا، یاریزانی ساوسامتن واژۆ بکات و لەگەڵ کایسێدۆ سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاستی بلووز بکەن – سکای سپۆرتس

سەرەڕای گرنگییەکانی چێڵسی، لیڤەرپوول دەستبەرداری لاڤیا نەبووە و ئەمڕۆ جووڵەی نوێ دەکات – سکای سپۆرتس

مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی دیکە بۆ گواستنەوەی لوکاس پاکوێتا، پێشکەشی وێستهام دەکات. هامەرز 90 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی پاکوێتا داناوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی ئێڤەرتن دەکاتەوە – مەیڵ

ئاستۆن ڤیلا چاوەڕێی وەڵامی گاڵاتەسەرایە بۆ گواستنەوەی نیکۆلۆ زانیۆلۆ – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئارسیناڵ بڕی 30 ملیۆن پاوەندی وەک نرخ بۆ گواستنەوەی تاکێهیرۆ تۆمیاسو داناوە، ئینتەر میلان گرنگی بە تواناکانی داوە – سپۆرت ویتنێس

بابەتی زیاتر

Back to top button