ئیسپانیا

یاسین دەیەوێت ببێتە شوێنگرەوەی کۆرتوا

Yariga App

یاریگا

یاسین بونۆ گۆڵپارێزی مەغریبی یانەی سێڤییای ئیسپانیا داوای لە یانەکەی کردووە بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ریال مەدرید گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە ئەندەلوسیەکە بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکەی دەست پێکردووە و گەشبینن دەتوانن ئەو یانەیە رازی بکەن دەستبەرداری ئامانجەکەیان بن.

مارکا بڵاویشی کردەوە سێڤییا بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاسین، داوای نزیکەی 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات و خودی گۆڵپارێزەکەش پێداگیرە لەسەر ئەوەی یانەکەی رێگەی پێبدەن درێسی مێرنگی لەبەر بکات.

دوای ئەوەی تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانە شاهانەکە تووشی پێکان بوو، بەرپرسانی یانەکە هەر زوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی دەستپێکرد و یاسین بۆنۆ یەکێکە لە ئامانجەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button