ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: لۆپیتیگی ریزەكانی وۆلڤزی جێهێشت

یاریگا –

جولیان لۆپیتیگی، بەشێوەیەكی فەرمی ریزەكانی یانەی وۆلڤزی جێهێشت پێش سێ رۆژ لە دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ.

لە مانگی 11ی ساڵی رابردوودا لۆپیتیگی ئەركی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی وۆلڤزی وەرگرت و سەركەوتوو بوو لە هێشتنەوەی یانەكە لە پرێمەرلیگ.

سەرەڕای ئەوەش دوای گەیشتنە رێككەوتن لەلایەن لۆپیتیگی و وۆلڤز گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشایەوە.

یانە ئینگلیزیەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یانەكە و راهێنەرەكە لە چەندین بابەتدا جیاوازی بیر و ڕا لە نێوانیاندا بووە، لە كۆتاییدا هاوڕا بوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بەشێوەیەكی ئاشتیانە و ئەوەیان بە باشترین چارەسەر بۆ هەردوولا بینی.

لە كۆتایشدا هیوای سەركەوتنیان بۆ راهێنەرەكە خواست لە داهاتوودا و رایانگەیاند لە وۆلڤز هەمیشە پێشوازییان لێ دەكرێت.

جولیان لۆپیتیگی

وەرزی رابردوو لۆپیتیگی 37 یاری راهێنەرایەتی كرد و توانی 11 یاری بباتەوە 8 یاری یەكسان بێت و 18 یاریش بدۆڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button