ئینگلتەراگرنگترین

تەواوی یارییەکانی خولی سعودی راستەوخۆ لە بەریتانیا پەخش دەکرێن

یاریگا –

تەواوی یارییەکانی خولی سعودی راستەوخۆ لە بەریتانیا پەخش دەکرێن.

تۆڕی هەواڵی DAZN مافی گواستنەوەی یارییەکانی خولی رۆشەنی سعودی بەدەستهێنا و ئیتر یارییەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، جۆردان هێندرسن و ریاز مەحرز لە بەریتانیاش دەگوازرێنەوە.

دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، دازن تاکە کەناڵی بەریتانییە مافی گواستنەوەی یارییەکان بەدەستدەهێنێت و تەواوی یارییەکان دەگوازێتەوە.

بڕیارە یاری نێوان ئەهلی و حەزم یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی رۆشەن دەبێت و بڕیارە 14ی خولەکە دەستپێبکات و یەکەم یاری نەسریش لە بەرامبەر ئیتیفاق دەبێت.

دووشەممەی داهاتوو، ئیتیحاد، تیمەکەی کەریم بێنزێما و ئێنگۆلۆ کانتێ وەرزی نوێ دەستپێدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button