ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ساوسهامپتن بەردەوامە لە رەتكردنەوەی لیڤەرپوول

یاریگا –

یانەی ساوسهامپتنی ئینگلیزی ئۆفەرێكی دیكەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی رۆمیۆ لاڤیا رەتكردەوە.

گرێبەستەكەی لاڤیای تەمەن 19 ساڵان لەگەڵ ساوسهامپتن لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا رێدز چەندین یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەیان جێهێشت لەوانە جۆردان هێندرسن، جەیمس میلنەر، نابی كەیتا، چامبەرلێن، كارڤالۆ و فابینیۆ.

بەپێی زانیاریەكانی تۆك سپۆرت لیڤەرپوول ئۆفەری سێیەمی بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا بە بەهای 45 ملیۆن پاوەند پێشكەش كرد، بەڵام ساوسهامپتن رەتیكردەوە.

یانە ئینگلیزیەكە لە پێناو دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارە بەلجیكیەكەی داوای 50 ملیۆن پاوەند دەكات.

تا ئێستا دیار نیە كە ئایا رێدز ئۆفەرێكی دیكە پێشكەش بە ساوسهامپتن دەكات یان نا.

رۆمیۆ لاڤیا، بە درێسی ساوسهامپتن

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لیڤەرپوول تەنیا دوو گرێبەستی كردووە ئەوانیش ئەلێكسیس ماك ئالیستەری پاڵەوانی جیهان و دۆمینیك سۆبۆسلای هەنگاری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button