ئه‌مریکاگرنگترین

ئینتەر مەیامی یاریزانێکی دەرکرد لەسەر مێسی

یاریگا-یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی گرێبەستی یاریزانێکی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی لێدوانی دژی هاتنی مێسی دابوو.

نیک مارسمان گۆڵپارێزی ئینتەر مەیامی بوو، بەر لە ماوەیەک بۆ ئی ئێس پی ئێن وتبووی

وەک خۆم پێم وایە، ئەم یانەیە ئامادە نیە بۆ هاتنی مێسی، یاریگاکەمان کاتییە و خەڵکی دەتوانن هەر کاتێک بیانەوێت بێنە ناو یاریگا، وە یاریگا سەلامەتی پێویستی تێدانیە و ئامادەنین بۆ ئەمە

سەرەتای ئەم هەفتەیە مەیامی بڕیاریدا گرێبەستی گۆڵپارێزە هۆڵەندییەکە هەڵبوەشێنێتەوە و پارەی گرێبەستەکەشی دەدەن بۆ ئەوەی بڕوات.

لیۆ لە مەیامی هەرزوو سەلماندی کە شایستەی سەرجەم پێدا هەڵدان و ناوبانگەکەیەتی پاش تۆمارکردنی 7 گۆڵ لە 4 یاری سەرەتادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button