ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی ریاز مەحرز دەست نیشان دەکات

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەنیازە کاورۆ میتۆمای ئەستێرەی ژاپۆنی وەک جێگرەوەی ریاز مەحرز بگوازێتەوە.

دوای پێنج ساڵ لە مانچستەر سیتی و بەدەستهێنانی نازناوی جیاواز لەگەڵ ئەم تیپەدا، مەحرەز بڕیاریدا بچێتە خولی سعودیە و گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەهلی واژۆکرد.

رۆیشتنی ئەم یاریزانە وایکرد سیتیزن بەجدی بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێت، هەروەها بژاردەی جیاواز پێشنیارکراوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیپەکەی پیپ گواردیۆلاوە بکات.

پێگەی گۆڵ بڵاویکردەوە، راهێنەری یانەی مان سیتی ئارەزووی گواستنەوەی میتۆما دەکات. ئەم یاریزانە وەرزی رابردوو بووە یەکێک لە ئەستێرەکانی برایتۆن و لە 24 یاریدا توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بکات.

لە ئێستاشدا بڕایتۆن پێشتر ئەلێکسیس مەکئەلیستەری بە لیڤەرپوول و رۆبەرت سانچێزی بە چێڵسی فرۆشتووە و نایەوێت یاریزانێکی دیکەی پلە یەکی یانەکەی لەدەست بدات.

ئەمەش رەنگە رۆیشتنی ئەو ئەستێرە ئاسیاییە بۆ مانچستەر سیتی قورس بکات، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی باش پێشکەش بە برایتۆن بکەن، ئەگەری ئەوە هەیە کە بەڕێوەبەرانی یانەکە رازی بن بە رۆیشتنی میتۆما و ئەویش ببێتە یەکێکیتر لە یاریزانە ئاسیاییەکانی سەرکەوتووی جیهان کە دەرفەتی یاریکردنیان لە تیپە گەورەکانی جیهان دا دۆزیوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button