خوله‌کانی دیکە

سپۆرتینگ لیسبۆن و رۆناڵدۆ هەواداران سورپرایز دەکەن

یاریگا –

یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پورتوگالی لە بیستەمین ساڵیادی کردنەوەی یاریگاکەیاندا درێسێکی تایبەت بەردەست دەخەن بۆ هەوادارەکانیان کە لۆگۆی CR7 لەسەری دەبینرێت.

ئەمڕۆ بیستەمین ساڵیادی کردنەوەی یاریگای تایبەتی سپۆرتینگ لیسبۆن، یاریگای خۆسێ ئەلڤالادە کە لە 6ی ئابی 2003 کرایەوە و بەم بۆنەیەوە یانە پورتوگالییەکە درێسێکی تایبەتی بۆ ئەم رۆژە بۆ هەوادارانی بەردەست خستووە.

وێنەی ئەم درێسە لە پەیجی ئینستاگرام و تویتەرەکانی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن بڵاوکراوەتەوە کە سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

لە پەیامی یانەکەدا هاتووە کە بۆ یادی بیست ساڵەی کردنەوەی خۆسێ ئەلڤالاد و بۆ بەرز نرخاندنی باشترین بەرهەمی ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەکە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، درێسێک کە لە درێسی سپۆرتینگی ساڵی 2003 وەرگیراوە، خراوەتە بەردەستی هاندەرانی بۆ فرۆشتن. لەسەر ئەم کراسە لۆگۆی CR7 لە لایەکەی تریش لۆگۆی یانەکە دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button